کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لهڕاگهیهنراوێكدا كه به‌ناوى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئه‌مڕۆ (هه‌ینى،9ى ئابى 2019) بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاندووه، ھەندێ کەناڵی راگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی موچه‌ى 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەتیان خستووەتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حیزبێکە. . وتەبێژى حكومه‌تى هه‌رێم، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌و پرسه لە کۆبوونەوەی ژمارە چواری ئەنجوومەنی وەزیرانی رێککەوتی 7-8-2019 تاوتوێ كراوه و بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه‌ى 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت دراوه. . دوابه‌دواى بڕیارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه‌ى 13 هه‌زار كه‌مئه‌ندام كه بۆ ماوه‌ى پێنج مانگ ڕاگیرابوو، میدیاکانى بزوتنەوەى گۆڕان ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه کە به‌هه‌وڵى وه‌زیرى کار و کاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كه سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه، ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه. . دەقی روونکردنەوەکەى وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان: . ھەندێ کەناڵی راگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەتیان خستووەتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حیزبێکە. . لێرەدا روونی دەکەینەوە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە چواری ئەنجوومەنی وەزیرانی رێککەوتی 7-8-2019 بڕیاری لەسەر دراوە. . حکومەتی ھەرێم موڵکی ھەموو ھاووڵاتیانی کوردستانە و ھەر بڕیارێکیش لەلایەن حکومەتەوە دەدرێت ھی ھەموو ھەرێمی کوردستانە و لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتیش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ھاووڵاتییان دەکەن. ھەروەک بەڕێز سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە پێشەکی ھێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمیشدا ئاماژەی پێداوە، وەزارەتەکان ھی حکومەتی ھەرێمن نەک حیزبە بەشداربووەکانی ناو کابینە. . ھیوادارین دەزگاکانی راگەیاندنی حیزبەکانی بەشداربووی ناو حکومەت رەچاوی ئەم بنەمایە بکەن. . جووتیار عادل گوتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان .