گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەى زەواجی میسیار فەتوای دا

2022.08.31 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەى زەواجی میسیار فەتوای دا

ناس کورد-

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان فەتوای دا کە "زەواجی میسیار پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییه و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسندی نازانین بە هۆی نەگونجانی لە گەڵ مەقاصيدەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (31ی ئابی 2022) دەڵێت، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پرسی هاوسەرگیری میسیار لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاوە بووە مژاری ڕۆژ و هاوڵاتیانیانی بەو بابەتەوە سەرقاڵ کرد.

دەشڵێت، "ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان سەرنجی موسوڵمانان و هاوڵاتیان بۆ ئەو ڕاستیە ڕادەکێشین، کە ئەو زەواجە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییه و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسندی نازانین بە هۆی نەگونجانی لە گەڵ مەقاصيدەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا."

 

هەر بۆیە "داواکارین لە زانایانی ئایينی بەڕێز خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیریە بە دوور بگرن".