گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میتی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە چیای گارە ڕاگەیاند

2022.08.31 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon
میتی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە چیای گارە ڕاگەیاند

ناس کورد-

دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کوشتنی بەرپرسی مەشق و ڕاهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی ڕاگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەزگاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (31ی ئابی 2022) رایگەیاند، بەرپرسەکە ناوی (ئومێت تارهان)ـە.

 

رۆژی 29ـی ئابی 2022، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌ئامانج گرت، به‌وهۆیه‌وه‌ چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ گیان له‌ده‌ست دا.

 

دژه‌ تیرۆری كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند کە "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بەهراڤا کە دەکەوێتە نێوان کۆمەڵگەی خانەسوور و بارا لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردوومان کردووه‌.

 

me_ga.php?id=5542