کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا
هێنانه ده‌ره‌وه‌ى كچان و ژنان له ماڵه‌كان، دروشمى زۆرینه‌ى ڕێكخراو و خواستى ئه‌وانه‌یه به‌رگرى له مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، له سلێمانى به‌شێك له كافتریا "شه‌عبییه‌كان" به‌كاركردنى كچان تێیدا جیاوازتر ده‌بینرێن، خاوه‌ن كافتریایه‌ك ده‌ڵێت، له‌ساڵێكدا زیاتر له 50 كچ داواى كاریان لێكردووم، پارێزه‌رێكیش پێى وایه، یاساى كارى عێراقى به‌راورد به‌و گرفت و ده‌ستدرێژییانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر كرێكاران لاوازه و زۆر جار ترسیش وا له كچان ده‌كات په‌نا بۆ دادگا نه‌به‌ن.
یاران، كه ناوى خوازراوى كچێكه و له‌یه‌كێك له كافتریاكانى سه‌نته‌رى شارى سلێمانى كار ده‌كات، بۆ ناس كورد باس لەوە دەکات پێوستیی به‌كار واى لێكردووە له كافتریایه‌كى شه‌عبى و له‌سه‌نته‌رى شار كاربكات، "كاره‌كه‌ش ئاسایى ده‌بینم، تۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر بیت یان خۆت ئاساییه، كار هه‌ر كاره."
یاران دانیشتووى شارى سلێمانییه ماوەی پێنج ساڵه له كافتریا کار دەکات، دەڵێت: "هه‌ستده‌كه‌م ئێستا كچان زیاتر ڕوو له كاره‌كه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ڕێگری و ئاسته‌نگیش دێته پێش، له لایه‌ن خێزان یان هاوڕێ و ئه‌و كه‌سانه‌شى به مه‌به‌ستى كێشانى نێرگه‌له و خواردن و خواردهمهنى ڕوومان تێده‌كه‌ن، له ڕاستیدا من كه لێره كار ده‌كه‌م وه‌كو كوڕ مامەڵە دەکەم و پێوستم به پاره‌یه".
ئەو کچە بڕوانامه‌ى دبلۆمى له كۆمپیوته‌ر هه‌یه و ته‌مه‌نى 21 ساڵه، پێی وایە نابێت كه كچ له كافتریا كاریكرد به چاوێكى دیكه سه‌یرى بكرێت، لەبارەی ئه‌و گرفتانه‌ى توشى ده‌بێت وتى: "كاردانه‌وه و گرفت زۆرن كه ڕوده‌دات، شتى وا ڕویداوه به جۆرێك یه‌كێك له مشتهرییهكانمان به چاوێكى دیكه‌و یان خواستێكى هه‌بووه سه‌یرى كردووم، به‌ڵام من به‌شێوازێكى ئاسایی وه‌رمگرتووه و ڕه‌چاوى ئاستى ڕۆشنبیرم كردووه، چونكه پێم وایه ئه‌و كاره‌ى ئێمه شتێكى تازه‌یه بۆ پیاوى كورد، هه‌رچه‌نده بووەیە هۆییەک کە حه‌زم بۆ كاره‌كه‌م كه‌مبێته‌وه".
ئاستەنگییەکانی بەردەم یاران تەنها لە موشتەرییەکانەوە نییە، بەڵکو وەک خۆی ئاماژەی بۆ ده‌كات، به‌شێك له هاوڕێكانى پێى ده‌ڵێن، بەهۆی ئەوەی ئەو کارە دەکەیت، لێت دووردەکەوینەوە، "به‌ڵام من ده‌مه‌وێت خۆم دروستبكه‌م تا ببمه خاوه‌ن كافتریایه‌كى شه‌عبى، هه‌روه‌ك چۆن من قه‌ناعه‌تم به ماڵه‌وه كردوه، هه‌ندێك كاتیش ناچارم وه‌ك پیاو مامەڵە بكه‌م و له‌گه‌ڵ مشته‌رییه كوڕه‌كاندا سوعبەتیش بكه‌م، ئه‌مه سروشتى كاره‌كه‌یه".
به‌پێى ئامارێكى به‌شى پشكنین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى سلێمانى، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى 310 كافتریا هه‌ن، كه گه‌نجان به‌تایبه‌ت له ڕه‌گه‌زى نێر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، بەمەبەستی بەسەربردنی کات و خواردن و خواردنەوە و کێشانی نێرگەلە.
شوان مه‌عروف، به‌رپرسى به‌شى پشكنین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى سلێمانى بۆ ناس كورد- ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد، به‌رده‌وام وه‌ك لیژنه‌كانى پشكنین و ئاسایشى ئابوورى سه‌ردانى كافتریاكان ده‌كه‌ن و له چوارچێوه یاساى كارى عێراقى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كرێكارانه ده‌كه‌ن كه له‌وێ كارده‌كه‌ن.
وتیشى: "هه‌موو كافتریاكان كچان كارى تێدا ناكه‌ن، به‌ڵام كاركردنى كچان له كافتریا شه‌عبییه‌كان ڕووله زیادبوونه، هه‌رچه‌نده ده‌توانین بڵێین له‌سه‌دا 20ى كافتریاكانى سلێمانى كچ تێیاندا كارده‌كات".
به‌وته‌ى خاوه‌ن كافتریایه‌كى شه‌عبى، زۆرینه‌ی ئه‌و كچانه‌ى داواى كارده‌كه‌ن و پێویستیان به‌كاره، ده‌یانه‌وێت لهناوسهنتهرى شار كاریان ده‌ستبكه‌وێت، نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى شار تا بازرگانى به‌جه‌سته‌یانه‌وه نه‌كرێت، به وته‌ى ئه‌و "سه‌نته‌رى شار سه‌لامه‌تتره".
سامان حاجى نورى، كه خاوه‌ن كافتریایه‌كى شه‌عبییه له سه‌نته‌رى شارى سلێمانى به ناس كورد -ى وت: "ئێمه ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنین كچان و ژنان كارمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاگادارى ئه‌وه‌یه‌ن دۆخى خێزانییان ڕێگره له كاركردنیان، هەروەها ئه‌و كچانه‌ى دێنه لامان پێمان دەڵێن، خێزانه‌كانمان فشارمان لێده‌كه‌ن دابمه‌زرێین و نایانه‌وێت كارى خزمه‌تگوزارى بكه‌ین".
به‌وته‌ى سامان، "ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كار ده‌كه‌ن، به‌شێكیان ده‌یانه‌وێت له‌ناو سه‌نته‌رى شار دوربكه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌ناسرێنه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سوكارییان و نهیانبین، به‌ڵام ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌ى دروسته، چونكه له‌ناو سه‌نته‌رى شار كه‌متر ڕوبهڕروى كێشه و گرفت ده‌بنه‌وه و سه‌لامه‌تترن، نه‌ك ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى شار كه ده‌كرێت بۆ مامه‌ڵه‌ى بازرگانى به‌كاربهێنرێن".
خاوه‌نى ئه‌و كافتریا شه‌عبییه كه ساڵێكه كافتریاكه‌ى داناوه ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ڕابردوودا زیاتر له 50 ئافره‌ت خۆیان هاتوون كاربكه‌ن و له ڕێگه‌ى ئه‌وانیشه‌وه كه‌سانى دیكه داواى كاریان كردوه، "ئێمه وه‌ك خاوه‌ن كافتریاش كار ئافره‌ت پاك و خاوێنتره ده‌بینین تا پیاوان، هه‌رچه‌نده واقعێك هه‌یه بوونى ئافره‌ت زۆرجار هۆكار بۆ ڕوتێكردنى گه‌نجان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه".
قه‌یرانى دارایی و خه‌رجییه‌كانى خێزان هۆكاربوون، بۆ ئه‌وه‌ى كچان و ژنانیش جگه له ئه‌ركى ماڵه‌وه، له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان كاربكه‌ن، به‌پێى ئامارێكى وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان، له ساڵی 2014 ڕێژەی بێكاری لەسەدا 6.53 بووە، لە ساڵی 2015 ئەو ڕێژەیە بەرز بووەتەوە بۆ 13.53، ساڵی 2016ش بۆ لە سەدا 16.6 بەرز بووەتەوە، لە چوار مانگی یەكەمی ساڵی 2017شدا ڕێژەی بێكاری لە سەدا 20ی تێپەڕ كردووە، بە پێی داتایەکى وه‌زاره‌تى پلاندانان عێراقیش لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2018دا ڕێژەی بێ‌کاری لە نێو گەنجاندا لە 6 ملیۆنەوە بەرز بۆتەوە بۆ 9 ملیۆن كه‌س.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، فه‌رمان حه‌سه‌ن-ى پارێزه‌ر بۆ ناس كورد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە كاركردنى ئافره‌تان له كافتریاكان له هه‌موو كاتێكدا هۆیه‌كه بۆ توشبوون به كێشه و گرفت به تایبه‌ت له كافتریا شه‌عبییه‌كان، "ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردنى ئاستى هۆشیارى و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌رچه‌نده هیچ یاسایه‌ك نییه كار و چۆنیه‌تى ڕێكخستنى كاره‌كه‌یان ڕێكبخات".
ئەو پارێزەرە وتیشی: "زۆرێك له‌و ئافره‌تانه‌ى ڕووبه‌ڕوى گرفت ده‌بنه‌وه، كه‌متر كێشه‌كانیان دێننه دادگا، چونكه ترس له كۆمه‌ڵگه و ئه‌و ڕێكارانه‌ى دادگا ده‌یگرێته‌به‌ر هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى بیر له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى گرفته‌كه به شێوه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى یان وازهێنان له دۆسیه‌كه بكاته‌وه و به‌دواى مافى خۆیدا نه‌چێت."
فەرمان حەسەن پێی وایە یاساى كار لاوازه و پێویستى به ههموارێكى نوێ و گۆرانكارى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه، دەشڵێت: "زۆرجا نه‌بونى گرێبه‌ستێك كه كاره‌كه و موچه و پاداشتێكى تێدایه له‌گه‌ڵ كرێكار هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن كار ویستى چى بێت جێبه‌جێى بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش خاوه‌ن كار ده‌ربازى نابێت له‌یاسا. "
یاسای كارى ژمارە 71ی ساڵی 1987 کە تا ئێستاش زۆرینه‌ی كاره‌كانى پێ ڕێكده‌خرێت، پەیوەندییەکانی کار لە نێوان خاوەنکار و کرێکار لەسەر بنەمای ئەو یاسایە ڕێکخراون، هه‌رچه‌نده له هه‌رێمى كوردستان یاسایه‌كى تایبه‌تمه‌ند به بوونى ئه‌و جۆره كارى كرێكارانه‌وه نییه.
توێژه‌رێكى بوارى په‌روه‌ده پێی وایە ژنان و كچان به‌شێكیان بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیانى خۆیان و خێزانه‌كانیان كارده‌كه‌ن و بێزارن له ماڵه‌وه‌و نایه‌نه‌وێت دواى چه‌ند ساڵ خوێندن له‌ماڵه‌وه دابنیشن، ئه‌گه‌ر كچان و ژنان بیانه‌وێت ده‌توانن سود لهدهرفهتهكانى كاركردن ببینن به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه زیانى هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیان.
سروه جه‌مال به ناس كورد-ى وت، "ئاسان نیه كاتێك دێیته ده‌ره‌وه له بازاڕ یان مۆڵه‌كان كارده‌كه‌یت، چونكه دواجار كۆمه‌ڵگا تۆ وه‌ك كچێك ده‌بینێت وه‌ك مرۆڤێك سهیرناكرێیت هه‌ر بۆیه ئه‌ركى ئه‌و كچانه‌یه كه به وته‌و ڕه‌فتاره‌كانیان ئه‌و تێڕوانینانه ڕاست بكه‌نه‌وه كه كچان و ژنان ته‌نها جه‌سته‌یه‌كى لاواز یان بوكه‌ڵه‌یه‌ك نین، به‌ڵكو ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت سه‌رچاوه‌ى بژێوى ژیانیان بن".
ئه‌و توێژه‌ره ده‌شڵێت، "به‌داخه‌وه ناتوانم ئه‌وه‌ش نه‌ڵێم كه به‌شێك له كچه‌كانى ئێمه له ڕێگه‌ى كاره‌كانیانه‌وه به‌ڕێگه‌ى هه‌ڵه‌دا ڕۆشتون و زیانیان به خۆیان و كه‌سایه‌تییان گه‌یاندوه و هۆكارێك بوون بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵانه‌ى كه هه‌یه، ده‌بێت كچان له‌سه‌ر كار خاوه‌نى كه‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆیان بن، ئێمه كێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌یه كه نه‌ك ته‌نها ژن و كچه‌كانمان كوڕ و پیاوهكانیشمان رۆژانه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رى كه‌سایه‌تى ئه‌وانى تر و سه‌ربه‌خۆى خۆیان له ده‌ستده‌ده‌ن."
"كچان و ژنان ده‌توانن به ئازایه‌تى خۆیان، وته و ره‌فتاره‌كانیان ئه‌و ئاسته‌نگانه تێپه‌ڕێنن هه‌ندێك كچمان هه‌بوه بۆ خێزان و كۆمه‌ڵگاكه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خزمه‌تى خۆیان و خێزان و وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، جگه له‌وه‌ى ئێمه پێویستمان به بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارییه له ڕێگه‌ى میدیاكان و قوتابخانه ڕۆڵ ببینێت له دروستكردنى تێڕوانینێكى ته‌ندروست به‌رامبه‌ر به كاركردنى كچان و ژنان له ده‌ره‌وه"، سروه جه‌مال واى وت.
ئەو توێژەرە ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، گرنگه كچان و ژنان خۆیان ئه‌و سوكایه‌تییه ڕه‌تبكه‌نه‌وه، كه ته‌نها جوانى ڕوخساریان ببێته هۆى پێدانى كار و دواتر ئیستغلال كردنیان، "زۆرگرنگه ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه‌ش بگۆرین كه كاركردنى ماڵه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى داهاتى دیارى نیه به كاركردن هه‌ژمار نه‌كریت، كه ئه‌وه‌ش واى له هه‌ندێك كچ و ژن كردوه بێنه ده‌ره‌وه و زیان به خۆیان و منداڵه‌كانیشیان بگه‌یه‌نن."