ناس کورد-
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنى پێشوەختە بە سازانى لایەنەکان، دەبێتە هۆى دەربازبوونى وڵات لە قەیرانى ئێستا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرهەم ساڵح لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا (30-8-2022) وتى "دۆخى ئێستا جێگەى قبوڵکردن نییە و نابێت بەردەوام بێت، کۆتایی هێنانى گرژییەکانى ئەمڕۆ ماناى کۆتایی هاتنى قەیرانى سیاسی نییە".
وتیشى "پێویستە دەستبکرێت بە گۆڕانکاریی دەستورى خێرا بەپێی چوارچێوە دەستورییەکان".
بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە، داواکەى مستەفا کازمى بۆ گفتوگۆى نیشتیمانى کلیلى چارەسەرە.