گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانێتییەکەى مالیکى داواى دانیشتنى پەرلەمان و پێکهێنانى  حکومەت دەکات

2022.08.30 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى مالیکى داواى دانیشتنى پەرلەمان و پێکهێنانى  حکومەت دەکات

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى داواى دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانى پەرلەمان و پەلەکردن لە پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەتوان عەتوانى سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە (30-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە چەک ناتوانێت هیچ ناکۆکییەکی سیاسی چارەسەر بکات تا ئەو کاتەی دەرگای دیالۆگ کراوە بێت بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێ و ئاژاوە کە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەکات و ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانمان تێکدەدات بە سەپاندنی سەروەری یاسا".

 

دەشڵێت، جگە لە گەڕانەوە بۆ دەستوور و یاسا و دامودەزگا دەستوورییەکان هیچ چارەسەرێک نییە و پێویستە هەموو لایەک بەرپرسیارێتی نیشتمانی لە ئەستۆ بگرن و هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێناو خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت و پەسەندکردنی بودجە.