گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە قەڵادزێ

تەرمى پیاوێک دواى چوار رۆژ لەگیان لەدەستدانى دۆزرایەوە

2022.08.30 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمى پیاوێک دواى چوار رۆژ لەگیان لەدەستدانى دۆزرایەوە

ناس کورد-

 

پۆلیسی ڕاپەڕین دۆزینەوەى تەرمى پیاوێکى بەساڵاچووى لەماڵەکەیدا راگەیاند، دواى سێ بۆ چوار رۆژ لە گیان لەدەستدانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (30-8-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو پیاوە بەتەنیا ژیاوە و 3 بۆ 4 ڕۆژ دەبێت گیانی لەدەستداوە، بە وتەی کوڕەکەشی باوکی هیچ کێشەیەکی تەندروستی و کۆمەڵایەتی نەبووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتن بەبونی تەرمێک لەناو ماڵێکدا، دەستبەجێ لەگەڵ تیمەکانی بەڵگە و تاوان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دواتر دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی (ئـ . ح . م) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1943، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی خانەقا لەناو ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە.

 

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو پیاوە بەتەنیا ژیاوە و 3 بۆ 4 ڕۆژ دەبێ گیانی لەدەستداوە، بە وتەی کوڕەکەشی "باوکی هیچ کێشەیەکی تەندروستی و کۆمەڵایەتی نەبووە"، لەئێستادا تەرمەکە لەنەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان