گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تۆمەتبارێکى مەترسیدار لە هەولێر دەستگیرکرا

2022.08.30 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارێکى مەترسیدار لە هەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، کە بەفێڵى کڕین ئۆتۆمبێلى لە هاوڵاتییان بردووە و فرۆشتویەتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر (30-8-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەو تۆمەتبارە پێشتر شەش ساڵ لە سلێمانى زیندانیکراوە بەتۆمەتى فروفێڵ و دزیکردن، دواى ماوەیەکى کەم لە ئازادبوونى هاتووەتە هەولێر و هەمان تاوانى دوبارە کردووەتەوە.

 

رونیشیکردەوە، تۆمەتبارەکە هەستاوە بە وەرگرتنى ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییان بە مەبەستى کڕینى و دواتر بەفێڵى تاقیکردنەوەى ئۆتۆمبێلەکانى بردووە و لە شوێنى تر فرۆشتوونى.

 

هۆگر عەزیز باسى لەوەکرد، پێنج کەس سکاڵایان لەسەر ئەو کەسە تۆمارکردووە بەتۆمەتى بردنى پێنج ئۆتۆمبێلى گرانبەها، پێشبینى دەکرێت لە شوێنى تریش تاوانى لەو شێوەیەى ئەنجام دابێت.

 

ئەو تۆمەتبارە بەپێی ماددەى 456 و 444 زیندانیکراوە، بەوتەى هۆگر عەزیز.