گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

دادگاى هەولێر داوادەکات پارێزبەندى لەسەر عەبدوستار مەجید هەڵبگیرێت

2022.08.30 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى هەولێر داوادەکات پارێزبەندى لەسەر عەبدوستار مەجید هەڵبگیرێت

ناس کورد-

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر داواى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر عەبدوستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێكی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر كە ئاراستەی ئەنجومەنى دادوەرى كراوە و میدیاى فەرمى کۆمەڵ بڵاویکردووەتەوە، داوا کراوە پارێزبەندی یاسایی لەسەر عەبدوستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان هەڵبگیرێت.

 

لەنوسراوەکەدا ئاماژە بە هیچ سكاڵایەك نەکراوە، بەڵام ئاماژە بە وەرگرتنى رێکاریی یاسایی کراوە لەدژى عەبدوستار مەجید بەپێی ماددەى (240) ى یاساى سزادانى عێراقى.

 

ئەو ماددەیە تایبەتە بە سەرپێچیکردنى بڕیارەکانى حکومەت و دام و دەزگا فەرمییەکان و سزاى شەش مانگ یان 100 هەزار دینارى دیاریکردووە بۆ هەر کەسێک کە سەرپێچى بکات.

 

عەبدوستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ڕایگەیاند، لەئێستادا هیچ لێدوانێك لەوبارەیەوە نادات و چاوەڕێی بەرچاوڕوونیی و زانیاریی پێویستە.

 

پێشتر و لە ئایارى 2020، بەدەنگى 57 پەرلەمانتار، پارێزبەندى لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتارى فراکسیۆنى کۆمەڵ هەڵگیرا.  

 

me_ga.php?id=5538