گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

بڕیارێکى نوێ لەبارەى پارەى تاپۆکردنى خانوى زیادەڕۆ درا

2022.08.30 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لەبارەى پارەى تاپۆکردنى خانوى زیادەڕۆ درا

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاریدا هەر خانویەکى زیادەڕۆ کە پارەى تاپۆکردنى لە دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت بە چوار قیست وەربگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زیادەرۆکان لە پارێزگاى هەولێر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەى خانووی زێدەرۆیان هەیە تا  رێکەوتی ٩-٩-٢٠٢٢ کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەتوانن داواکارى بۆ تاپۆکردنى پێشکەش بکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بۆ هەر خانوێک کە تەملیک کردنی لە دوو ملیۆن زیاتر بوو، ئەوە بۆیان دەکرێت بە چوار قیست.