گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە مالیکییەوە: هێز ناتوانێت واقیعی سیاسی بسەپێنێت

2022.08.30 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مالیکییەوە: هێز ناتوانێت واقیعی سیاسی بسەپێنێت

ناس کورد-

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، ئەوەی شەڕ هەڵدەگیرسێنێت ئەو کەسە نییە کە دەیوەستێنێت یاخود ئاڕاستەی دەکات، هەروەها ئەوەش نییە کە بەرهەمەکەی دەچنێتەوە، بەڵکو ئەوە کاریگەریی ناوخۆیی و دەرەکییە کە دەست دەکات بە جووڵاندنی دیمەنە خوێناوییەکە یان وەستاندنی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مالیکی لە پەیامێکیدا دوای بانگەوازی سەدر بۆ کشانەوەی لایەنگرانی لە ناوچەی سەوز (29ی ئابی 2022) دەڵێت، هێز ناتوانێت واقیعێکی سیاسی بسەپێنێت و ئەوانی دیکە ناچار بکات شوێنی بکەون.

 

دەشڵێت، "هەمووان بەڵێنیان داوە پرۆسەی سیاسی بپارێزن و لەژێر چەتری دەستوور و یاسادا کاربکەن، هەروەها دەبێت هەر کارێکی هەڵە لەلایەن هەریەکێک لە ئێمەوە، بەبێ دوودڵی ئیدانە بکرێت."