ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای خوزستانی ئێران 16 کرێکار گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون کە هەشت کەس لە قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران (سێشەممە 30-8-2022) لەشاری شوشتەری سەربە پارێزگاری خوزستان، پاسێک لەکاتی گواستنەوەی کرێکارانی زەوییەکی کشتوکاڵی لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکیاندا داوە و بەهۆیەوە 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و هەشتی دیکەش برینداربوون.
موجتەبا کەلانتەر، سەرۆکی کۆلیژی زانستی پزیشکیی شاری شوشتەر ڕایگەیاندووە، " لە رووداوەکەدا 10 کرێکاری ژن و شەش پیاو گیانیان لەدەستداوە، هەشت برینداریش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، هەشت کەسیش لەوانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون ئەندامی یەک خێزانن."