گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسرور بارزانی نیگەرانە و پەیامێکی بڵاوکردەوە

2022.08.30 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی نیگەرانە و پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەیوەندی بە مستەفا کازمییەوە کردووە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری عێراق دەربڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی لە تویتێکدا (سێشەممە 30-8-2022) ڕایگەیاند، "زۆر نیگەرانم لە گەڕێکی دیکەی توندوتیژییەکان لە عێراق، پەیوەندیم بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە، بۆ دەربڕینی ئامادەیی هەرێمی کوردستان لەپێناو گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ عێراق".

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ یەکەم کاریگەریی ئاڵۆزییەکانی بەغدا لەسەر هەرێم دەرکەوت

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا کاتی گفتوگۆیەکی کراوە و راشکاوانەیە، سەبارەت بەو کێشە قوڵانەی رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، پێویستە هەموومان ئەو بوێرییەمان تێدابێت، کە دان بە جیاوازییەکانی یەکتردا بنێین، ئەو بارودۆخەی تێیکەوتووین پێویستی بە چارەسەرێکی ڕیشەییە".