گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی هاتوچۆکردن لە دەروازەکانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.08.30 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی هاتوچۆکردن لە دەروازەکانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزی و خۆپێشاندانەکان، ئێران هەموو دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراق داخست، بەڵام دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کراوەن و هاتووچۆی لێ نەبڕاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قایمقامیەتی شارەکانی سەر سنوری نێوان ئێران و عێراق بڵاویانکردەوە، دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی بەغدا و روودانی شەڕ و ئاڵۆزی، حکومەتی عێراق بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی داوە و بەو هۆیەشەوە لە ئێوارەی دووشەممەوە دەروازەی سنووریی ئەو پارێزگایانەی هاوسنووری عێراقن، هاتووچۆیان ڕاگرتووە.

 

لەوبارەیەوە، مەریوان کەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندن دەروازەی سنوریی باشماخ بە "ناس کورد"ی وت، هاتوچۆکردن لە دەروازەی سنووریی باشماخ زۆر ئاساییە. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ دووشەممە هاتوچۆی گەشتیاریی بەراورد بە پێشتر زۆر زیاتر بووە، ئەوەش بەهۆی پشووی قوتابخانەکانەوە. 

 

هاوکات بەوتەی عەباس ئیسماعیل، وتەبێژی دەروازەی سنووریی پەروێزخان، هاتوچۆکردنی گەشتیار و بازرگان لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانەوە وەکو رۆژانی ڕابردوو ئاساییە و هیچ گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە.