گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ گشت هێزەکان

2022.08.30 - 00:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ گشت هێزەکان

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران مافێکی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا (29ی ئابی 2022) ڕایگەیاند، بە ئەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری ئەو ڕووداوە دڵتەنگکەرانە دەکەین کە ڕوویاندا و تاوەکو ئێستاش لە بەغداد و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی خۆشەویست بەردەوامن.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگهێشت و سووربوون لەسەر دیالۆگی نیشتمانیی بونیادنەرانە دووپاتدەکاتەوە بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆ بەگیانێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە. جەختیشیدەكاتەوە لەسەر “وەلانانی توندوتیژی و بەگەڕخستنی هەموو هەوڵێکی چاکەخوازانە لەپێناو ڕێگریکردن لە ڕشتنی خوێنی بەهاداری گەنجان و ڕۆڵەکانی نیشتمان”.