گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی سلێمانی: تاقمێکی نەنوستووی داعشمان لە بازیان دەستگیرکرد

2022.08.29 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی: تاقمێکی نەنوستووی داعشمان لە بازیان دەستگیرکرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی "تاقمێکی نەنوستوی داعشی لە بازیان" ڕاگەیاند کە "لە ھەندێ شوێنی گشتی دروشمی داعشیان نوسیوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (29ی ئابی 2022) دەڵێت، "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ژوری ئۆپراسیۆن پێکھێنرا بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەماوەی کەمتر لە (٤٨ )سەعات زانیاری و بەڵگەی دروست لەسەر ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بەدەستکەوت و شوێن و ناسنامەی تیرۆریستان ئاشکراکران و خرانە ژێر چاودێری وردەوە ، پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لەچوارئۆپراسیۆن و ھەڵمەتی جیاجیادا ھەر چوارتیرۆریستی تاقمەکە ( ر ، ج ) ، ( ر ، ج ، ح ) ، ( ئ ، س ) ، ( م ، ج ) لەرۆژی ٢٧ ی ئابی ٢٠٢٢ کە بەرەگەز کوردن لە بازیان دەستگیرکران."

 

دەشڵێت، "پاش لێکۆڵینەوە بەپێی دانپێدانانیان تیرۆریستان مەرامیان بووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن لەسنورەکە دژی دامەزراوەکانی حکومەت ئارامی لەخەڵک تێکبدەن لەبارەی ئەم دۆسێیەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە و لەبەر ھەستیاری کەیسەکە ھەندێ زانیاری بەنھێنی ھێڵراونەتەوە ."

 

"بۆ ھەموولایەکیشی رووندەکەینەوە ھێزەکانمان بەھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەئەمنییەکانی تر بەردەوام لەئەرکدان بۆ پاراستی سەروماڵی ھاووڵاتیان و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ئەوانەی لەدادگە ھەڵھاتوون".