گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێکی بەپەلە لە ئەمریکاوە بۆ عێراق: ئێستا کاتیەتی

2022.08.29 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی بەپەلە لە ئەمریکاوە بۆ عێراق: ئێستا کاتیەتی

ناس کورد-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە سەرجەم لایەنەکانی عێراق دەکات "ئێستا کاتی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

باڵیۆخانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (29ی ئابی 2022) دەڵێت، "ئاڵۆزی و نائارامییەکانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری عێراق جێگەی نیگەرانییە، چونکە ڕێگە بە دامەزراوەکانی عێراق نادرێت کاربکەن."

 

دەشڵێت، "ئەمەریکا نیگەرانە لە پەرەسەندنی گرژییەکان و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە ئاشتیانە بمێننەوە و خۆیان لەو کردەوانە بەدوور بگرن کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی توندوتیژی."

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەشڵێت، "نابێت ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق بخرێتە مەترسییەوە، ئێستا کاتی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان نەک بە ڕووبەڕووبوونەوە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "مافی ناڕەزایەتی گشتی ئاشتیانە توخمێکی بنەڕەتی دیموکراسییە، بەڵام خۆپیشاندەران دەبێت ڕێز لە دامودەزگا و موڵکی حکومەتی عێراقیش بگرن، کە سەر بە گەلی عێراقن و خزمەتیان دەکات و پێویستە ڕێگە بدرێت کاربکات."