گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى بەپەلەى فەرماندە ئەمنییەکانى کرد

2022.08.29 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى بەپەلەى فەرماندە ئەمنییەکانى کرد

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى بەپەلەى فەرماندە ئەمنییەکانى کرد لە بارەگاى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و داواى کشانەوەى بەپەلەى خۆپیشاندەرانى کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیران لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرکردە ئەمنییەکانى کرد لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکانی ئەم دواییە و هاتنی خۆپیشاندەران بۆ ناو دامودەزگاکانی حکومەت.

 

کازمی ڕێنماییەکانی بۆ سەرکردە ئەمنییەکان نوێ کردەوە کە بە تەواوی پابەندبن بە ڕێنماییەکانی پێشوو سەبارەت بە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران، هەروەها پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت، ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی دامودەزگا حکومییەکان لەلایەن هەر لایەنێکەوە.

 

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوای لە خۆپیشاندەران كرد، دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بكشێنەوە، بارودۆخی گشتیی وڵات نەشێوێنن.