گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاتوچۆ لەسەر گۆڕینى مۆڵەتى شۆفێرى کۆن بە نوێ رونکردنەوە دەدات

2022.08.29 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆ لەسەر گۆڕینى مۆڵەتى شۆفێرى کۆن بە نوێ رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، ئەوەی خاوەن مۆڵەتی شوفێرییە تا ئەو کاتەی ماوەکەی بەسەر دەچێت کاری پێ دەکرێت، ئەگەریش بیەوێت بیگۆڕێت دەتوانێت بەڵام تێچووی زیاترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید ئەسعەد کەریم بە میدیاى پارتى وت ''دوای ئەوەی جۆری نوێی مۆڵەتی شوفێری بە شێوەی دیجیتال دەرچوو کە نۆ جۆرە، ئەوانەی مۆڵەتی شوفێرییان بەسەر چووە، پێویستە لەمەودوا بە جۆری نوێ بیگۆڕن، چونکە ئەوەی کۆنەکە ئێستا دەرنایەت و جۆری نوێ دەرچووە''.

 

وتیشی ''ئەوانەی ئێستا مۆڵەتیان هەیە کاری پێ دەکرێت تا ئەو کاتەی بەسەر دەچێت و هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نابێت، بەڵام ئەگەر ئارەزووی ئەوەش بکەن بە جۆری نوێ بیگۆڕن، دەتوانن، بەڵام لە کاتی گۆڕیندا ئەگەر ماوەکەی بەسەر نەچووبێت، لەڕووی ماددییەوە تێچووی زیاترە، ئەگەرنا هیچ کێشەیەک نییە کە بیگۆڕن، یاخود کاری پێ بکەن، تا ئەو کاتەی کاتەکەی بەسەر دەچێت''.