گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێکی بەپەلە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداوە

2022.08.29 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێکی بەپەلە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداوە

ناس کورد-

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا فەرمانی دا بە بەهێزکردنی پاسەوانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و بانکەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (29ی ئابی 2022) دەڵێت، "پاراستنی ئاسایش لە بەرپرسیارێتی هەموواندایە."

 

داواش لە هاوڵاتیان دەکات هەماهەنگی تەواوی هێزە ئەمنییەکان بکەن و بە تەواوی پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ ببن.

 

جەختیکردووەتەوە کە "هێزە ئەمنییەکان لەئێستادا کار دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری."