ناس کورد-
هاوپەیمانیی نیشتیمانیی سەربە ئەیاد عەلاوی، هۆشداری لە مەترسییەکانی پەرەسەندنە خێراکانی دۆخی سیاسیی عێراق دەدات و دەڵێت، مەترسیی دۆخەکە گەیشتووەتە لوتکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوپەیمانێتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (دووشەممە 29-8-2022) هۆشداری دا لە مەترسییەکانی پەرەسەندنی خێرایی ململانێ سیاسییەکان لە عێراق و هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی لە دۆخەکە و ڕایگەیاند، "دۆخەکە گەیشتوونەتە لوتکەی دابەشبوون پارچە پارچە بوون."
هاوکات داواشی له ههموو لایهنه سیاسییهكان كرد، له بهرامبهر ئەو مهترسییە گەورەیە و ئاڵنگارییه ناوخۆیی و دهرهكییهكاندا، هەست به بهرپرسیارێتی نهتهوهیی و مرۆیی بکەن و ئارام بگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 29-8-2022، موقتەدا سەدر بڕیارى دەستبەرداربوونى کۆتایی لەکارى سیاسی و داخستنى سەرجەم دامەزراوەکانى رەوتەکەى راگەیاند.
دوای تویتەکەی سەدر، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر چوونە ناوچەی سەوز لە بەغدا و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
لەئێستاشدا خۆپیشاندەران چونە سەر کۆشکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق و دەڵێن دەستبەسەر کۆشکەکاندا دەگرن.