گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى وازهێنانى سەدر

وەزیرى سەدر هەژمارەکەى داخست

2022.08.29 - 13:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى سەدر هەژمارەکەى داخست

ناس کورد-

ساڵح محەمەد عێراقى وەزیرى سەدر هەژمارەکەى لە تەلەگرام داخست، دواى ئەوەى موقتەدا سەدر وازهێنانى لەکارى سیاسی راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

داخستنى ئەو هەژمارە دواى ئەوە هات کە موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر کەمێک لەمەوبەر لە پەیامێکدا دەستبەرداربوونى هەمیشەیی لەکارى سیاسى راگەیاند.

 

بڕیارەکەى سەدر پێش رۆژێک دێت لە تەواوبوونى مۆڵەتە 72 کاتژمێرییەکەى کە بۆ ڕێککەوتن بۆ لایەنەکانى دیکەى دیاریکردبوو.

 

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیری سەدر" لە تویتێکدا (شەممە 27-8-2022) ڕایگەیاند، "شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە 2003 تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە."    

  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، " ئێمە ئامادەین  بۆ واژۆکردنی ڕێکهەوتنێک لە ماوەی 72 کاتژمێردا کە ئەمە لەخۆ بگرێت."