گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرۆکایەتییەکانى عێراق داوایەک ئاڕاستەى رەوتى سەدر دەکەن

2022.08.29 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتییەکانى عێراق داوایەک ئاڕاستەى رەوتى سەدر دەکەن

ناس کورد-

سەرۆکایەتییەکانى عێراق رایانگەیاند، ئەم هەفتەیە قۆناغێکى نوێی گفتوگۆى نیشتیمانى بەڕێوەدەچێت و داوا لە رەوتى سەدر دەکەن بەشدارى تێدا بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 29-8-2022، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان و  فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەوە و تاووتوێی دۆخی سیاسیی عێراقیان کرد. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە كە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بنەماکانی دیموکراسی و دەستوور لە عێراقدا ئەركی هەموو عێراقییەكانە، هەروەك ئەركی دامەزراوەكانی دەوڵەت و هێزە سیاسییە نیشتمانییەكانە، هەروەها گفتوگۆی بنیاتنەر ڕێگەی دروستە بۆ كۆتاییهێنان بە هەموو ناكۆكییەكانی ئێستای وڵات. 

 

هاوکات لایەنەکانی کۆبوونەوەکە پشتیوانی خۆیان بۆ بانگەوازەكەی سەرۆك وەزیران دووپاتکردەوە بۆ ئەنجامدانی خولێكی نوێی گفتوگۆی نیشتمانی لەم هەفتەیەدا بۆ تاووتوێكردنی پیشنیاز و دەستپێشخەرییەكانی پەیوەست بە چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی وڵات. 

 

هاوکات هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق داوایان ئاڕاستەی ڕەوتی سەدر کرد بۆ ئەوەی بەشداری گفتوگۆكە بكەن.