گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بافڵ تاڵەبانی گۆڕانکاریی دیکە دەکات ’’گۆڕانکاریی گەورە’’

2022.08.29 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی گۆڕانکاریی دیکە دەکات ’’گۆڕانکاریی گەورە’’

ناس کورد- 

بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی بڕیاری داوە ڕیژەی ژنان لە مەکتەبی سیاسی زیاد بکرێت و بکرێتە 25%.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستران عەبدوڵا، بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 29-8-2022) ڕایگەیاند، "دوێنێ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی چەند بڕیارێکی دیداری یەکێتی پەسەندکران و تیایدا بافڵ تاڵەبانی بەشێوەیەکی دیموکراسییانە کرا بە سەرۆکی یەکێتی." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لەوەی چەند گۆڕانکارییەک لە چەند ئۆرگانێکی حزبەکەدا کرا، بافڵ تاڵەبانی جەختیشی لە زیاتر بەشداری ژنان کردەوە لە ڕیزەکانی یەکێتیدا و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری دا وەک چۆن 25%ی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ژنن، بەهەمان شێوە ڕێژەی ژنان لە مەکتەبی سیاسیشدا بکرێتە 25%." 

 

ستران عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، "بۆیە لەو چوارچێوەیەدا بڕیار وایە چەند خانمێکی دیکە بکرێنە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی." 


هاوکات یوسف گۆران، "لێپرسراوی مەکتەبی دیراساتی گشتیی" یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی حزبەکەی ڕایگەیاند، "گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەردەوام دەبن و ئەمجارە گۆڕانکاریی گەورە لە مەکتەبی سیاسییدا دەکرێت."