گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بەوێنە؛ دوو پێشمه‌رگه‌ ڕفێندران‌ و یه‌كێكیان به‌سه‌ربڕدراوى دۆزرایه‌وه‌

2022.08.29 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ دوو پێشمه‌رگه‌ ڕفێندران‌ و یه‌كێكیان به‌سه‌ربڕدراوى دۆزرایه‌وه‌

ناس کورد-

درەنگانی شه‌وى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نەناسراو به‌ ماتۆڕسكیل چوونەسه‌ر گوندێكى سنورى پارێزگاى كه‌ركوك‌ و دوو کەسیان ڕفاند، بەگوێرەی زانیارییەکان به‌یانیى ئه‌مڕۆ ته‌رمى یه‌كێك لەو کەسانە کە پێشمه‌رگه‌یە به‌سه‌ربڕدراوى دۆزرایه‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی کەرکوک درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە سنوری ناحیەی لەیلان لە نزیك جەبەل بۆر دوو هاووڵاتی دیارنەماون.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە پێشمەرگە بوون و لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە کە گومان دەکرێت داعش بووبن ڕفێندراون، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان بەناوی (عه‌لی عه‌بدوڵڵا- له‌دایكبووی 1983) بە سەربڕدراوی دۆزراوەتەوە.