گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

راوێژکارێکى کازمى رونکردنەوە لەسەر موچە و بودجە دەدات

2022.08.28 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارێکى کازمى رونکردنەوە لەسەر موچە و بودجە دەدات

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بوون و نەبوونى بودجە کاریگەرى لەسەر موچە دروستناکات و دەکرێت یاسایەک دەربکرێت کە رێگە بە حکومەت بدات ئەو پارەیە بەکاربهێنێت کە بۆ بودجە زیادبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەیسەم جبورى راوێژکارى هونەرى سەرۆک وەزیران بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، ناتوانرێت زیادەى داهات کۆنترۆڵ بکرێت یان خەرج بکرێت جگە لە یاسا، بەڵام پرسی مووچە و پابەندبوون بە بودجەی کارپێکردن و بودجەی وەبەرهێنان هیچ پەیوەندییەکی بە بوونی بودجە یان نەبوونیەوە نییە، بەپێی مادەی 13 لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كاتێك بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت، خەرجکردنى 1/12ی بودجه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتاكانی ساڵی دارایی پێشوو، هه‌روه‌ها له‌ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ پرۆژه‌كان و پارێزگاكان". "

 

بەوتەى جبورى، ئەگەر دۆخەکە ساڵی ٢٠٢٣ بەم شێوەیە بەردەوام بێت، حکومەتی ئێستا ناتوانێت پڕۆژە یاسا بنێرێت، هەروەها دەکرێت داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت یاسایەکی پێشنیارکراوی پەسەند بکات کە هەندێک دەسەڵات بۆ حکومەت زیاد بکات بۆ ئەوەی بەشێک لە داهاتى زیادبوو بەکاربهێنێت.