ناس کورد-
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لهتویتێكى ڕەخنهیدا كه ئاڕاسته‌ى ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فهڕەنساى كردووه ڕایگه‌یاند" ئێران كه‌وتووه‌ته قه‌یرانێكى دارایى ترسناكه‌وه و نا‌ئومێد بوون له‌وه‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا بكه‌ن به‌ڵام چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی دژبه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى كه وا خۆیان پیشانده‌ده‌ن نماینده‌ى ئێمه ده‌كه‌ن ده‌گاته ئێرانیه‌كان، ته‌نانه‌ت به ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نساشه‌وه".
.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و لهتویتێكى نوێتریدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ده‌زانن ئیمانۆیل ماكرۆن نیه‌تێكى باشى له‌و كاره‌دا هه‌یه و زۆر كه‌سى تریش ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌س نیه جگه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان خۆى نه‌بێت كه قسه‌ى خۆى ده‌كات و كه‌سى تر بۆى نییه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌برى ئه‌و قسه بكات و خۆى بكاته نوێنه‌رى.
.
پێشتریش مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد، فشاره ئابورییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران بۆ ڕاكێشانى عه‌لى خامنه‌ییه بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ، به‌ڵام تا ئێستا ئێران سووره له‌سه‌ر ڕەتكردنهوهى ئه‌نجامدانى دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا.
.