گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و بەرهەم ساڵح

2022.08.28 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و بەرهەم ساڵح

ناس کورد-

 

سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی سازان و یەکهەڵوێستی ناوخۆیی و کاری هاوبەش، بەئامانجى کۆتایی هێنان بەو قەیرانەی ئێستا بەرۆکی وڵاتی گرتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو هەڵوێستە هاوبەشەى بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمى لەدواى کۆبوونەوەى نێوانیان راگەیەنرا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکایەتى کۆمار کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئابی 2022 لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

 

لە دیدارەکەدا باس لە پرسە گرنگەکانی پەیوەست بەبارودۆخی گشتی وڵات کرا، بەتایبەتی قەیرانی سیاسی و لێکەوتەکانی و جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی دیالۆگی جددی لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان بە رەچاوکردنی دۆخی ناهەمواری وڵات و داواکارییەکانی هاووڵاتیان.

 

هەروەها دووپاتکرایەوە لە پێویستی بەهێزکردنی سازان و یەکهەڵوێستی ناوخۆیی و کاری هاوبەش لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان رووەو کۆتایی هێنان بەو قەیرانەی ئێستا بەرۆکی وڵاتی گرتووە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و داراییەکان و هێنانەئاراوەی بەرکەوتەکان و پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.