گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پاسەوانی تێدا نەما’’

نهێنی هەڵهاتنی سەرۆک لە کابوڵ: تەنها جلەکانم پێبوو

2022.08.28 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنی هەڵهاتنی سەرۆک لە کابوڵ: تەنها جلەکانم پێبوو

ناس کورد-

ڕێک ساڵێک لەمەوبەر، ئەشرەف غەنی، سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە کابولی پایتەخت هەڵات، دوای ئەوەی تاڵیبان بە کشانەوەی دەستبەجێی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە و دوای 20 ساڵ لە شەڕکردن و بەرەنگاری، دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کاتێکدا هێشتا بارودۆخی ئێستا و ئەو کاتەی هەڵهاتنی غەنی نهێنییە، کاتی خۆی دەنگۆیەک هەبوو کە بە چەند جانتایەکی پڕ لە دۆلارەوە کابوڵی بەجێهێشتووە، بەڵام غەنی جەختدەکاتەوە کە جگە لە جلوبەرگەکەی، هیچی دیکەی لە ئەفغانستانەوە نەبردووە.

 

بە دەستی بەتاڵ
ئەشرفە غەنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەمریکی "PBS"، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، وتی کە لە ساڵی 2014دا ڕایگەیاند کە پێنج ملیۆن دۆلاری هەیە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بە دەستی بەتاڵ چووەتەدەرەوە.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "هەموو پارە شەخسییەکانم دزراوە، هیچم لەگەڵ خۆم نەهێناوە، هەروەها هیچ سەروەت و سامانێكیشم لە دەرەوەی وڵات نییە"، جەختیشی كردەوە کە ئەوەی لەگەڵ خۆیدا بردبووی ئەو جلوبەرگانە بوو كە لەو كاتەدا هەیبوو و دەڵێت، "بڕیاری هەڵهاتن لە کۆتا خولەکدا دراوە."

 

پاسەوانەکان نەمان

غەنی بەرگری لە بڕیاری هەڵهاتنی کرد و دەڵێت، "پاسەوانی سەرۆکایەتی لەو کاتەدا داڕما"، ئاماژەی بەوەدا کە دوای ئەوەی ویستوویەتی بچێتە وەزارەتی بەرگرییەوە، زانیویەتی کە بە تەواوی بەتاڵ بووە.

 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كاتی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نەبووە بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ بدات و وتی: "راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستنی سه‌رۆك كۆمار هاتن بۆ لام و دوو خوله‌كیان پێدام، ئەوانیش دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو شتێك داڕماوه‌، و تاڵیبانیش ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و وێرانی بکەن، بۆیە ڕۆیشتم”.

 

جگە لەوەش، ئەو پێی وایە کە مانەوەی لەوێ لەو کاتەدا کۆمار و حکومەتی ڕزگار نەدەکرد، بەڵکو دەبووەهۆی شۆکێک، کە بە وتەی ئەو، وڵات بە درێژایی مێژووی خۆی بە ڕادەی پێویست زیانی پێگەیشتووە.

 

جێگای ئاماژەیە کە سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە یەکەم وتاریدا دوای هەڵاتنی بۆ ئیمارات، لە 18ی ئابی ساڵی ڕابردوودا، پشتڕاستی کردبووەوە کە "هەڵهانی بۆ ڕێگری بووە لە خوێنڕشتن و پاراستنی کابوڵ لە کارەساتێکی گەورە".