کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌ردانە فەرمییەکەى رێواز فایەق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بۆ لاى مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هەرێم و ئەنجامدانى کۆبوونەوەیەک لە تەلارى ئەنجومەنى وەزیران، كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه و ئه‌و كاره‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به لاوازى ڕۆڵى ئه‌و ده‌زگایه به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه وه‌سفده‌كرێت. . ڕۆژى (چوارشه‌ممه،7ى ئابى 2019( ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى پەرلەمان له‌سه‌ردانێكى فه‌رمیدا بۆ لاى سه‌رۆك و جێگرى حكومه‌ت لە تەلارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى فه‌رمى نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆبونه‌وه. . سهردانەکە كاردانه‌وه‌ى توندى لێكهوتهوه و به‌لاوازى ڕۆڵى چاودێریكردنى په‌رله‌مان به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه ناوبرا. . محه‌مه‌د عه‌لى پسپۆڕ له‌زانسته سیاسیه‌كان لهههژمارهكهى له‌فه‌یسبوك نوسیویهتى، لە چ ئەزمونێکی پەرلەمانی نەک پێشکەوتو، بەڵکو زۆر زۆر دواکەوتوشدا سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەچن بۆ لای سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت؟. . ئه‌و پسۆڕە ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، په‌رله‌مانێكى به‌هێز ده‌توانێت چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازى بكات و ھەموو ئاماژەکان پێماندەڵێن ئەم خولەی پەرلەمان و سەرۆکایەتیەکەی، کەمترین ڕۆڵیان دەبێت لەچاودێریکردن و لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و کابینەکەی. . له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، ناس كورد چەند جارێک په‌یوه‌ندى به‌سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه كرد، به‌ڵام مۆبایله‌كه‌ى داخرابوو. . به‌پێچه‌وانه‌وه له‌یاسا و ڕیسایى دیپلۆماسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و زۆربه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌شدا ئه‌وه پیاده نه‌كراوه سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى بچێته بینای حكومه‌ت و له‌وێ له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه، به‌ڵكو سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دوو ئۆفیسى سه‌ره‌كى هه‌یه یه‌كێكیان له‌نێو بیناى په‌رله‌مانه ئه‌وه‌ش بۆ دیدارى وهفدى ناوخۆیى و دەره‌وه به‌كارى ده‌هێنێت و ئۆفیسێكى تریشى ده‌كه‌وێته شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌وێشدا سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌و ئۆفیسه به‌مه‌به‌ستى ڕایكردنى كاروباره فه‌رمییه‌كانى به‌كار ده‌هێنیت. . به‌گوێره‌ى به‌دواداچونه‌كانى ناس كورد، تا ئێستا هیچ سهرۆكێكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى بیناى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى نه‌كردووه به‌مه‌به‌ستى كۆبونه‌وه‌ى فه‌رمى، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى په‌رله‌مانى كردووه بۆ هه‌ر ئه‌ركێكى فه‌رمى كه پێویستى به‌پرس و ڕاوێژى په‌رله‌مان هه‌بووبێت. . هه‌ر به‌پێى نه‌ریت و یاسایى عێراقیش ته‌نها سه‌رۆك كۆمار كۆبونه‌وه‌ى فه‌رمى به‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه كردووه و كۆیانده‌كاته‌وه ئه‌گینا خۆیان تائێستا به‌جیا كۆبونه‌وه‌یان نه‌كردوه و سه‌رۆكى په‌رله‌مان هیچ سه‌ردانێكى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامنه‌داوه. . ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره‌كانى كابینهكهشى له‌په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌یان پێده‌درێت و له په‌رله‌مانیشه‌وه متمانه‌یان لێوهدهگیرێتهوه. .