گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سبەینێ یەکێتی بڕیاری نوێ لەبارەی سیستمی هاوسەرۆکی دەدات

2022.08.27 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ یەکێتی بڕیاری نوێ لەبارەی سیستمی هاوسەرۆکی دەدات

ناس کورد- 

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆببێتەوە و تیایدا لەبارەی سیستمی هاوسەرۆکی بڕیاری بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە "ناس کورد"ی وت، "سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بە شێوەیەکی سەرەکی گفتوگۆ لەسەر دۆخی ناوخۆی یەکێتی دەکرێت." 

 

وتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەکرێت و بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سیسته‌می هاوسەرۆکایەتی دەدرێت و بڕیار و پێشنیازەکانی دیداری یەکێتی جێگیر دەکرێن." 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر لە کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، دۆخی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق تاووتوێ دەکات و هەڵوێستی یەکێتی لەوبارەوە دەخرێتەڕوو."