گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زانیاری لەبارەی کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ئاشکرا کرا

2022.08.27 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەبارەی کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى له‌سه‌ر سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ریه‌تى، كشانه‌وه‌ له‌حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی (شەممە 27-8-2022) ڕایگه‌یاند، "به‌هۆى به‌رده‌وامى ئه‌و گه‌مارۆ داراییه‌ى خراوه‌ته‌ سه‌ر پارێزگاى سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كشانه‌وه‌ى یه‌كێتى له‌ حكومه‌ت ئێستا ئه‌گه‌رێكى نزیك و به‌هێزه‌." 

 

وتیشى، "ئه‌و جۆره‌ ئه‌قڵیه‌ته‌ له‌ حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت چاره‌نوسێكى ره‌ش چاوه‌ڕێى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات."