گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند رێنماییەک لەبارەى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى 12ى ئامادەیى بڵاوکرایەوە

2019.08.08 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
چەند رێنماییەک لەبارەى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى 12ى ئامادەیى بڵاوکرایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى بەڕێوەچوونى خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی، چەند داواکارییەکى ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان کرد و چەند رێنماییەکیشی لەو بارەوە خستەڕوو. . لەراگەیەندراوێکى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە رایگەیاندووە :پێویستە پەڕاوى سۆماى وەڵامى قوتابیان و خوێندکاران و وەڵامى نموونەیی بەڕێگەى ئەلیکترۆنى بخرێنەڕوو، تاوەکو هەموو قوتابی و خوێندکارێک وەڵامەکانى و وەڵامى نموونەیی ببینێت. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى پەروەردە، وەزیرى پەروەدە، چەند رێنماییەکى گشتى بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان و لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان خستووەتەڕوو کە بریتین لە: . - نابێت پرسیارەکان هیچ جۆرە هەڵەیەکیان تێدابێت. . - نابێت پرسیارەکان جێگەى گومان و لێڵى بن لە رووى وەڵامەوە و چەند وەڵامێک دروستبێت بۆ پرسیارێک. . - پێویستە لیژنەى باڵاى ئەزموونەکان تەواوى وردبینى و شارەزاییان بەکاربهێنن بۆئەوەى هیچ کەموکوڕییەک روونەدات. . - ئایندەى قوتابیان/خوێندکاران لە قۆناخى دوانزە لە رووى راست و دروستى پرسیارەکان لە ئەستۆى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان و ئەو لیژنەیەیە کە سەرپەرشتى تاقیکردنەوەکان دەکات. . - هەر هەڵەیەک رووبدات و کاریگەرى لەسەر قوتابیان/ خوێندکاران و پرۆسەکە هەبێت، رێکارى کارگێڕى دەگیرێتەبەر بەرامبەر کەسان و لایەنى کەمتەرخەم و سزاى کارگێڕى دەدرێن. .