گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چییان کردووە

وردەکاریی دۆسیەی بردنی پارە لە بانکەکانی سلێمانی ئاشکرا کرا

2022.08.27 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دۆسیەی بردنی پارە لە بانکەکانی سلێمانی ئاشکرا کرا

 

ناس کورد- 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان زانیاریی نوێی لەبارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگان لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاشکراکرد و دەڵێت، ٤٧٠ ملیار دینار، داهاتی سلێمانی لەلایەن چەند کەسێکی دەسەڵاتدارەوە و لە بانکەکان بە چکی بانکی خەرجکراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "ناکرێت و نابێت بڵێن، کۆمەڵێک بازرگانی بازاڕ کردویانە، کێ لە بانک کردی و کێ پێی کردن و قازانج چۆن بەشکرا، دەبێت ئەوانە دەستگیر بکرێن.." 



دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

بەیان و بەدواداچوون

 

٤٧٠ ملیار دینار، داهاتی سلێمانی لە لایەن چەند کەسێکی دەسەڵاتدارەو لە بانکەکان بە چکی بانکی خەرجکراون و زیاتر لە ٢٥٠ ملیار دیناریان دەستکەوتووە. 

 

ناکرێت لەم دۆسیەدا تەنیا چەند دوکاندارێکی بازاڕی دۆلارەکە بگرن!

 

لەماوەی ڕابردوودا و هەتا ئێستا چەکی بانکی بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرج نەدەکرا.. بەڵێندەران و ئەوانەی خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم چەکی بانکیانەبون ناچاربون بە ٤٠٪ و کەمتر لە بەهاکەی خۆی لە بازاڕدا بیفرۆشن. 

 

لەماوەی ڕابردودا بەپلانێکی تۆکمە چەند کەسێکی دەستڕۆشتوو بەهاوکاری بەرپرسانی بانک لە بازاڕدا بە نرخێکی کەم (٢٥٪ هەتا٤٠٪) بەهاکەی… ئەم چەکانەیان کڕیوە، ڕۆشتون لە بانک گۆڕیویانەتەوە..

 

بۆنمونە: چەکێک ڕەسیدەکەی (١٠ ملیار دینارە) بە (٣ ملیار دینار) لە بازاڕدا کڕیویانە … پاشان ڕۆشتون لە بانک کردویانەتە پارەو (١٠ ملیار دینار) یان وەرگرتوە…

 

قەبارەی ئەم بازرگانی کردن و چەکی بانکی بە پارەکردنە “تائێستا زانراوە” نزیکەی ( ٤٧٠ ملیار دینار) ە لە داهاتی سلێمانی..

 

کەسێک قوتابخانەیەکی دروستکردوە، یەک ملیار دینار چەکی بانکی پێدراوە، ناچار بوە بە ٤٠٪ چەکەکە بفرۆشێت… دواتر کڕیارو دەسەڵاتدار ئەم چەکەیان کردوەتە پارە (یەک ملیار دینار)یان وەرگرتوە. بەمەش( ٦٠٠ مليیۆن) دینار قازانج لە یەک چەکی بانکی…

 

ناکرێت و نابێت بڵێن: کۆمەڵێک بازرگانی بازاڕ کردویانە! کێ لە بانک کردی و کێ پێی کردن و قازانج چۆن بەشکرا… دەبێت ئەوانە دەستگیربکرێن.

 

عەلی حەمە ساڵح