گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی پێدانی بەنزینی سۆپەر بەرامبەر هەزار دینار بە شۆفێران ئاشکرا کرا

2022.08.27 - 18:29
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی پێدانی بەنزینی سۆپەر بەرامبەر هەزار دینار بە شۆفێران ئاشکرا کرا

 

ناس کورد-

 

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەنزینی سۆپەر بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران دابین دەکات و لیتری بەرامبەر هەزار دینار دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن تاڵب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق (شەممە 27-8-2022) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "وەزارەتی نەوت پێشنیازی دابین کردنی بەنزینی سۆپەری بۆ هاووڵاتیان کردووە و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە (مانگی 9) بەنزینی سۆپەر بۆ شۆفێران بەردەست دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەنزینە سۆپەرەکە لیتری بەرامبەر هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان و لەلایەن حکومەتەوە بە بڕی 400 دینار پشتگیری دەکرێت، چونکە لە ئێستادا نرخی لیترێک بەنزینی سۆپەر بەرامبەر هەزار و 400 دینارە،" واتە حکومەت بەنزینەکە بە هەزار و 400 دینار دەکڕێت و بە هەزار دینار دەیدات بە هاووڵاتیان. 

 

 بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نرخەکە هەر سێ مانگ جارێک یان دوو مانگ جارێک بەپێی نرخی بازاڕ پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، واتە جێگیر نییە، بەڵکو بەپێی گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهان دەگۆڕێت." 

 

باسی لەوەشکردووە، "ئامانج لەو کارە جێبەجێکردنی داواکاریی هاووڵاتیانە کە داوای ئەو جۆرە بەنزینە دەکەن، بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلە نوێ و مۆدێل بەرزەکان."