گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بوو بە چەند

نرخی مریشک زیاتر دابەزی

2022.08.27 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی مریشک زیاتر دابەزی

ناس کورد- 

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نرخی مریشک لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت و لەئێستادا بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو نرخەکەی سێ هەزار دینار دابەزیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ عەلی، فرۆشیارێکی مریشکە لە سلێمانی (شەممە 27-8-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ماوەیەکە نرخی مریشکی زیندوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دادەبەزێت و ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک مریشک گەیشتە هەزار و 900 دینار." 

 

وتیشی، "سێ مانگ لەمەوبەر نرخی کیلۆیەک مریشک پێنج هەزار دیناربوو، واتە سێ هەزار دینار دابەزیوە." 

 

لەماوەی ڕابردوودا نازم عبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایگەیاند، لەدوای جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 15 ملیار دینار زیان بەر پرۆژەكانی بەرهەم هێنانی پەلەوەر كەوتووە، ئەوەش بەهۆی پشتگوێخستنی ئەو كەرتە لەلایەن حكومەتەوە.