گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

كه‌یسێكى هه‌ستیار لە سلێمانی ئاشکرا کرا و کۆماندۆ چەندین کەسی دەستگیرکرد

2022.08.27 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
كه‌یسێكى هه‌ستیار لە سلێمانی ئاشکرا کرا و کۆماندۆ چەندین کەسی دەستگیرکرد

ناس کورد- 

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، هێزەکانی کۆماندۆ زیاتر لە 10 کەسیان دەستگیرکرد کە دەوترێت کاری نایاساییان کردووە و مامەڵەیان بە چەکی بانکەوە کردووە، بەوتەی پەرلەمانتارێکیش برای بەرپرسێکی باڵا لەنێو ئەو کەسانەدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" ئەمڕۆ (پێنجشەممە 27-8-2022) هێزەکانی کۆماندۆ، لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی زیاتر لە 10 بازرگان و سەرمایەداریان بەتۆمەتی سپیکردنەوە و ساختەکردن لە چەکی بانک دەستگیرکردووە. 

 

هاوکات عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتی، "بە بەهای سەدان ملیار دینار، بەنهێنی و نادادی لە داهاتی سلێمانی چەکی بانک خەرجکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پارەی خەڵکی سلێمانی دەبێت بگەڕێتەوە، چاوپۆشی لە هیچ دەسەڵاتدارێک و براکەی نەکرێت."