گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فواد حسێن تەوەرەکانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا کرد

2022.08.27 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
فواد حسێن تەوەرەکانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ فوئاد حوسێن، نوێنەری پارتی بۆ دانوستان لەگەڵ یەکیتی لە سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببێتەوە و رەوشی عێراق و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق و پرسی کاندیدی سەرۆک کۆمار تاوتوێ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حوسێن لە لێدوانێکی بۆ میدیای حزبەکەی (27ی ئابی 2022) ڕاگەیاند، "کاتژمێر شەشی ئێوارە ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبمەوە".

 

وتیشی، دۆخی عێراق، کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و یەکگوتاری لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

 

لە دوو مانگی رابردووەوە ئەمە سێیەمین کۆبوونەوەی فوئاد حوسێنە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیشی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بووە.