گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

بازرگانى رونکردنەوە لەسەر بەشەخۆراک دەدات

2022.08.26 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
بازرگانى رونکردنەوە لەسەر بەشەخۆراک دەدات

ناس کورد-

 

کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە تا کۆتایی ئەمساڵ بەشەخۆراک لەکاتى خۆیدا دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق، لامە هاشم ئەلموسەوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند "دۆسیەى  سەبەتەی خۆراك و بەردەوامیی و پاڵپشتیكردنی بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراك بۆ وڵات، لەئەولەیەتى کارەکانى حکومەتە و پشتگیری ئەنجومەنی نوێنەرانى هەیە لە ڕێگەی یاسای ئاسایشی خۆراکەوە".

 

وتیشى "یاساکە دڵنیایی بەخشییە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکەمان لە دابینکردنی سەبەتەى خۆراکى تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت".

 

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای خۆراک جەختیکردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی هەر مانگێکدا هاوڵاتیان بەشە خۆراکیان پێدەدرێت.