ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات ئەمساڵ لەسەرجەم ناوچەکان بڕی پێویست باران و بەفر ببارێت و وشکەساڵى نەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار (26-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بە وەرگرتنی تێکرایی پێشبینی و خوێندنەوەی مۆدێلەکانی کەشوھەوا وەرزی پایز بەگشتی ئاستی بارانبارین لە خوار تێکرایی ئاسایی دەبێت پلەکانی گەرما لە چاو ساڵانی ڕابردوو نزمتر دەبێت و پایزێکی فێنکتر دەبێت.
دەشڵێت، وەرزی زستان ئاستی بارانبارین زیاد دەبێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی ساڵانە یان زیاتر و پلەکانی گەرما بە زۆری لەخوار ئاستی ئاسایی ساڵانەوە دەبن و زستانێکی سەخت و سارد دەبێت لەگەڵ ھاتنی رێژەیەکی زیاتری شەپۆلە جەمسەریەکان لەچاو ساڵانی ڕابردوو و بارینی بەفری زیاتر لەناوچەکەدا و بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان کە ئەمەش سودی بەرچاوی ئەبێت بۆ بوژاندنەوەی سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی.
بەپێی پێشبینى ئەو شارەزایە، وەرزی بەھار ئاستی بارانبارین بۆ سەروو ئاستی ئاسایی ساڵانە بەرز دەبێتەوە بەھارێکی پر باراناوی دەبێت.
هەروەها پێیوایە، ئەگەری ڕوودانی وشکە ساڵی نابێت و بەپێی سەرجەم خوێندنەوەکان ئەم ئەگەرە لاوازە و لەسەرجەم ناوچەکان بڕی پێویست باران و بەفر دەبارێت.