گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و وێنە

زریان و لافاو لە پاکستان؛ نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنانى دیکەش ئاوارە بوون

2022.08.26 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
زریان و لافاو لە پاکستان؛ نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنانى دیکەش ئاوارە بوون

ناس کورد-

 

لافاو و بارانبارینی بەخوڕ لە پاکستان گیان لەدەستدانى 937 کەسى لێکەوتەوە، ئەمەش وایکرد دەسەڵاتداران باری نائاسایی نیشتمانی رابگەیەنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە كۆبوونەوەیەكی 3 كاتژمێری رۆژی هەینیدا حكوومەتی پاكستان داوای لە سوپا كرد لە ئۆپەراسیۆنەكانی فریاگوزاری و رزگاركردندا هاوكاری ئیدارەی مەدەنی بكات، ئەوەش دوای ئەوەی ملیۆنان كەس ئاوارە بوون و هەزاران ماڵیش بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەوت.

 

لافاو لە پاکستان

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لافاوەکە کاریگەرى لەسەر زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری وڵاتدا دروستکردووە، کە زۆربەیان ئاوارەبوون دوای ئەوەی ماڵەکانیان بەهۆی ئەو باران و لافاوە بەخوڕەوە زیانیان پێگەیشتووە.

 

هه‌روه‌ها له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شه‌ریف بڕیاریدا سوپای پاكستان بنێرێت بۆ هاوكاریكردنی ئیداره‌ی مه‌ده‌نی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فریاگوزاری و فریاگوزاری، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌.

People retrieve bamboos from a damaged house following rains and floods during the monsoon season in Dera Allah Yar, district Jafferabad, Balochistan, Pakistan August 25, 2022.  — Reuters

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سەرۆکوەزیران هەروەها داوای کردووە کۆنفرانسی بەپەلەی نێردە بیانییەکان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەبچێت بۆ داوای هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 

لە لایەکی دیکەوە بەرپرسان ڕایانگەیاندووە کە پاکستان بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتى کردووە کە یارمەتی بدەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە ژێر رۆشنایی زیانى لێکەوتەکانی بارانبارینی بەخوڕ کە بووە هۆی لافاوێکی بەرفراوان.

  

بارانی بەخوڕ لە پاکستان

سەردار سەروەراز، بەرپرسێكی باڵای فەرمانگەی كەشناسی، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، بارانبارینی مانگی تەمموزی 2022 بە رێژەی 200% لە تێكڕای بارانبارین لە وڵاتەكە زیاترە و لە ساڵی 1961ەوە زۆرترین رێژە باریوە.

 

شێری رەحمان، وەزیری فیدراڵی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا لەتویتێکدا  رایگەیاند "گومان لەوەدا نییە کە پارێزگاکان یان ئیسلام ئاباد بە تەنیا توانای رووبەڕووبوونەوەی کارەساتێکی کەشوهەوای بەم قەبارەیەیان نییە، ژیان لە مەترسیدایە، هەزاران کەس ئاوارەن، پێویستە هاوبەشە جیهانییەکان یارمەتی پێشکەش بکەن."

A man and a girl use a makeshift raft as they cross a flooded street, following rains during the monsoon season in Hyderabad, Pakistan, August 24. — Reuters

وتیشى "ئەمە کارەساتێکی گەورەی کەشوهەوایە، کارەساتێکی مرۆیی لێکەوتۆتەوە کە نزیکە لە زیانەکانى ئەو لافاوە گەورەیەی کە لە ساڵی ٢٠١٠دا روویدا".

 

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2022ەوە تا ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار کەس بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پاکستان زیانیان بەرکەوتووە و 95 هەزار و 350 ماڵ وێران بووە و 224 هەزار و 350 ماڵی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە.

A family with their belongings wade through rain waters following rains and floods during the monsoon season in Jamshoro, Pakistan August 26, 2022. — ReutersA man wades through flood waters beside his damaged house following rains and floods during the monsoon season in Dera Allah Yar, district Jafferabad, Balochistan, Pakistan August 25. — ReutersMen walk with their belongings through rain waters following rains and floods during the monsoon season in Dera Allah Yar, district Jafferabad, Balochistan, Pakistan, August 25. — ReutersA man (L) along with a youth use a satellite dish to move children across a flooded area after heavy monsoon rainfalls in Jaffarabad district, Balochistan province, on August 26, 2022. — AFP