گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیاز دەکرێت بارزانى و عامرى لەگەڵ سەدر کۆبنەوە

2022.08.26 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیاز دەکرێت بارزانى و عامرى لەگەڵ سەدر کۆبنەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکی پارتی جەماهیری، پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری، داواى پێکهێنانی شاندێک دەکات بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و هادی عامری بۆ ئەوەی بچنە حەنانە و لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبنەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرى بنبەستى سیاسی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جبوری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌در مەحاڵە، چونكه‌ ئه‌و پایەیەکى سەرەکییە لە پرۆژه‌ی نیشتمانی عێراق.

 

داواشیکردووە شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی و هادی عامری پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی بچنە حەنانە و گفتوگۆى راشکاوانە لەگەڵ سەدر بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەر.

 

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر وەزیرى سەدر رایگەیاند، بەبێ چاکسازیی راستەقینە، موقتەدا سەدر لەگەڵ هیچ سیاسییەک کۆنابێتەوە، ئەوەش لە نوێترین هەڵوێستدا لەبارەى گفتوگۆ و دانوستان دواى بڵاوبوونەوەى ئەگەرى کۆبوونەوە لەگەڵ هادى عامرى.