گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن رزگارکرا؟

ژنێک سێ رۆژ لە گەرماودا گیرى خوارد و وەسیەتى نوسى

2022.08.26 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک سێ رۆژ لە گەرماودا گیرى خوارد و وەسیەتى نوسى

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانی تایلەند ئەمڕۆ هەینی رایانگەیاند، پۆلیسى بانکۆک ژنێکى رزگارکردووە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە گەرماوى ماڵەکەیدا گیرى خواردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو ژنە تەمەن 54 ساڵە بەهۆی خواردنەوەی ئاوی شلەمەنیەوە لەژیاندا مابووەوە.

 

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ژنە هێندە ترسی لە ژیانی خۆی هەبووە، وەسیەتنامەکەی لەسەر دیوارەکانی گەرماوە تەسکەکە نووسیوە بە بەکارهێنانی کەرەستەی جوانکاری.

 

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە قوربانییەکە لە گەرماوى ماڵەکەی خۆیدا گیر بووە، کە بە تەنیا لەوێ دەژی، دواى ئەوەى دەسکى دەرگاکەى شکا.

 

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو خوشکەکەی پۆلیسی بانکۆکی ئاگادار کردەوە کە ناتوانێت پەیوەندى بە خوشکەکەیەوە بکات.

 

پۆلیس بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە "بۆ ماوەی سێ ڕۆژ نەیتوانی پەیوەندی پێوە بکات، بۆیە داوای یارمەتی لە پۆلیس کردووە بۆ ئەوەی بچێت (قوربانییەکە) ببینێت، چونکە دەرگای پێشەوەی لە ناوەوە قفڵ کرابوو".

 

پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە کە قوربانییەکە دۆخی تاڕادەیەک باشە و ناچار نەبووە بچێتە نەخۆشخانە بۆ پشکنین.