گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانی فەرمی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگ هەشت درا

2022.08.25 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی فەرمی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگ هەشت درا

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی هەشت ئامادەكراوە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەن لە كاتی دابەشكردنی مووچە ئاگاداریان بكاتەوە، دەشڵێت، مەرج نییە هەموو مانگێك لە هەمانكاتدا دابەشكردنی مووچە دەستپێبكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی (پێنجشەممە 25-8-2022) بە میدیای یەکێتیی ڕاگەیاند، "بۆ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین و تائێستا بە فەرمی لە كاتی دابەشكردنی مووچە ئاگادارنەكراوینەتەوە، ئەوەی باس دەكرێت بەر 1ی 9، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت تەنها قسەیە و هیچ شتێك بە فەرمی بە ئێمە نەوتراوە".

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ زانیاریی نوێ لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا کرا

 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەو فەرمانگانەی كە لیستی مووچەكەیان ڕەوانەی گەنجینە كردووە وردبینی تێدا كراوە و ئامادەكراوە، مەرجیش نییە هەموو مانگێك لەهەمان كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێتەوە".