گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەغدا پارەیەکی زۆر بۆ هەرێم دەنێرێت و دابەش دەکرێت

2022.08.25 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا پارەیەکی زۆر بۆ هەرێم دەنێرێت و دابەش دەکرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەک یەکەم گوژمە بڕی 120 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێبوار ئەوڕەحمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 25-8-2022) ڕایگەیاند، "سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵانی، 2014، 2015 و 2016، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق قسەمان کرد و پێیان وتین کە هەفتەی داهاتوو وەک یەکەم گوژمە بڕی 120 ملیار دینار لە کۆی 308 ملیار دینار دەگاتە هەرێمی کوردستان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوێنێش لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی کە لەبەغدا بەسترا، داوامکرد کە وەک لیژنە داوای روونکردنەوە لە وەزارەتەکانی دارایی و بازرگانی بکەین سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی ناردنی ئەو شایستەیە بۆ هەرێم، لەکاتێکدا لە یاسای کتوپڕی ئەمنی خۆراکی وەک بڕگەیەکی تایبەت چەسپاندومانە."