گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى نزیکەى مانگێک لە کوژرانى

تاڵیبان: هێشتا تەرمى زەواهیرى نەدۆزراوەتەوە

2022.08.25 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵیبان: هێشتا تەرمى زەواهیرى نەدۆزراوەتەوە

ناس کورد-

 

وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، بزووتنەوەکە تا ئێستا تەرمی ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی قاعیدەى نەدۆزیوەتەوە، دواى نزیکەى مانگێک لە راگەیاندنى کوژرانى لە هێرشێکدا لە کابول لەلایەن ئەمەریکاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەبیحوڵا موجاهید (25-8-2022) وتى "تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن"، ئەوەش بەپێی پێگەى "حورە"ى ئەمەریکى.

 

کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕایانگەیاندووە کە ئەمەریکا لە مانگی تەمموزدا زەواهیری بە مووشەکێک کوشتووە کە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئاراستە کراوە،  کاتێک لە باڵکۆنی ماڵێکدا کە خۆی تێدا حەشاردابوو وەستابوو، ئەمەش گەورەترین گورزە لە ڕێکخراوەکە لەدوای کوشتنی ئوسامە بن لەلایەن ئەمریکاوە.

 

لە ٤ی ئابدا بەرپرسێکی تاڵیبان ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە لێکۆڵینەوە لە "بانگەشە"ی ئەمریکا دەکات کە ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی قاعیدە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کابول کوژراوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئاگاداری بوونی زەواهیرى نەبوون لەو شارە.

 

سەرکردەکانی تاڵیبان تاڕادەیەکی زۆر بێدەنگ بوون لە هێرشەکەى ئەمەریکا.