کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پەرلەمانتارێکى پارتی لە بەغدا دەڵێت، ئەو فشارانەى چەند پەرلەمانتارێکی "هاوڕێمان" لە پەرلەمانی عێراق خستوویانە سەر وه‌زیری دارایی عێراق درووستكراوه و فشارێكی سیاسییه. دانا جەزا، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "ڕه‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هیچ پێشێلكارییه‌كی یاسایی تێدا نییه." . دانا جەزا ڕوونیشیكرده‌وه، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی ڕاده‌ست نه‌كردووه، بڕی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌وێت بڕاوه، له بری ئه‌وه‌ی 10 ترلیۆن دینار بگاته هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا شەش ترلیۆن دینار له ساڵێكدا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و چوار ترلیۆن دینار له بری زیانی عێراق ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه". دانا جه‌زا وتیشی، "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاوه پشتیوانیمان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد، هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك مافی ده‌ستووری و یاسایی هه‌یه. ئێستا هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ فشارخستنه سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق به هۆی ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی خه‌رج كردووه". . ئاماژەى بەوەشکرد، "ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌وڵه‌كانیان دژی وه‌زیری دارایی ده‌ستپێكردووه، ئامانجیانه زیان به كابینه‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بگه‌یه‌نن و تا ئاستی رووخاندنی حكوومه‌ته‌كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه".