گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارەى کارەبا’’

وەزیر مەرجى زیادکردنى کارەبا رادەگەیەنێت

2022.08.25 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیر مەرجى زیادکردنى کارەبا رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

وەزیرى کارەباى هەرێم باشکردنى خزمەتگوزاریی پێدانى کارەبا بە هاوڵاتییان دەبەستێتەوە بە کۆکردنەوەى پارەى کارەبا و کەمکردنەوەى قەرزەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال محەمەد لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی دابەشکردنی کارەبا لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان جەختی لەسەر گرنگی کۆکردنەوەی داهات و کەمکردنەوەی قەرزەکانی کردەوە و وتى "بەبێ وەرگرتنی کرێی کارەبا، ئەستەمە بتوانرێت خزمەتگوزاریی کارەبا باشتر بکرێت"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بەشەکانی خزمەتگوزاریی کارەبا و فرۆشتنی وزە و پێوەری زیرەک لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا چالاک بکرێن و بەشەکانی چاکسازیش لەسەر هەڵمەتی نەهێشتنی زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا بەردەوام بن.