ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان هۆکارى دواکەوتنى موچە لە سلێمانى بۆ "ململانێی سیاسی" دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت هەرکاتێک ئەوە چارەسەر کرا کێشەکە کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زیاد جەبار کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییە (25-8-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت " کێشەی موچەی سلێمانی په‌یوه‌ندی به ململانێی سیاسه‌وه هه‌یه کە حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات، سیمایه‌كی دوو ئیداره‌ی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه ڕاستیه، هەرکاتێک حكومه‌ت موچه لە ململانێی سیاسی بهێنێته ده‌ره‌وه، گرفتەکە کۆتایی پێ دێت".
بەوتەى زیاد جەبار، دابین كردنی پاره بۆ مووچه له‌دوو سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه‌یه، یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی نه‌وت مانگانه بڕێک پاره ده‌خرێته‌سه‌ر حسابانی وه‌زاره‌تی دارایی له پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت بڕێكی ده‌نێردرێت بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڕێكیشی بۆ پارێزگای دهۆک و پارێزگای هه‌ولێره.
"به‌شێكی ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆية به‌داخه‌وه كه ئه‌مه ده‌ڵێم 43% به 57% دیاری ده‌كه‌ن و له‌داهاتی ناوخۆ دیاری بكرێت، مانگانه ئه‌و بڕه‌ی دیاریده‌كرێت بۆ هه‌ولێر و دهۆک، وه ئه‌و بڕه‌ی دیاریده‌كرێت بۆ سلێمانی 43% یه، ئیتر هیچ حساباتێک له‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه ئایا داهاتی سلێمانی له‌و مانگه‌دا چه‌ند بووه؟ ئایا به‌شی ئه‌و بڕه ده‌كات به‌نوسراوێكی مه‌ركه‌زی له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆیان ده‌كرێت، بۆنموونه ده‌ڵێم ئه‌م مانگه 43% بڕی 78 ملیار دینار ده‌كات كه مانگانانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت واته 78 ملیار دینار دیاریبكرێت بۆ ته‌مویل كردنی مووچه. "
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەوەشی وت"بێجگه له‌وه‌ش مانگانە 15 ملیاریش لە داهاتی سلێمانی بۆ بودجه‌ی تشغیلی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیكه ده‌ڕوات له پشكی سلێمانی ده‌بڕدرێت، وایلێدێت داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌شی ته‌موویلی مووچه و به‌شی پێداویستیه‌كانی داموده‌زگاكان خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ناكات، وایلێهاتووه ئێستا نزیكه‌ی 35 ملیار مانگانه كورت ده‌هێنێت. "
بە وتەی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێم، بۆ تەواوکردنی موچەی مانگی 7 ی سلێمانی بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی 8 بەکارهاتووە.