ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماون بۆ پشكى یه‌كێتى، شایستەی یه‌كێتى نین و پێویسته به‌پێى ڕێككه‌وتنى سیاسى نوسراوى یه‌كێتى و پارتى بێت و له واقعدا یه‌كێتى شه‌ریكێكى ئه‌منى و ئابورى و حكومى بێت، ده‌شڵێت سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌م نزیكانه كۆده‌بێته‌وه.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به ناس كورد-ى ڕاگەیاند: "به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى كردومانه، ده‌بێت شهفافێت و ته‌وازنێك هه‌بێت له به‌شدارى ڕاسته‌قینه‌ى یه‌كێتى له حكومه‌تى ئاینده و دامه‌زراوه حكومییه‌كان و وه‌زاره‌ت و دامه‌زاروه ئه‌منییه‌كان و سیاسه‌تى دەرەوە و ئاسایشى ناوخۆ، كه ئه‌مانه هه‌مووى بۆ یه‌كێتى گرنگن كه له وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانیش ڕوڵى ئه‌ساسى هه‌بێت."
4ى ئازارى 2019، نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى جێگرى یەکەمی سكرتێرى گشتى یه‌كێتى، واژۆیان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێكى سیاسى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت كرد، به‌ڵام پاش ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌ردوو حزب ده‌ستیان به كۆبونه‌وه كرد بۆ دیاریكردنى پشكى یه‌كێتى له كابینه‌ى نۆى حكومه‌ت.
ده‌رباره‌ى گفتوگۆكان پیره ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، به‌رده‌وامى گفتوگۆكانى ئێستاى پارتى و یه‌كێتى نیشانده‌رى ئه‌وه‌یه، كه یه‌كێتى له‌گه‌ڵ پارتى نه‌گه‌یشتووه به‌و حه‌قه‌ى كه هه‌یه‌تى به‌راورد به شێوه‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان له كابینه‌ى نۆیه‌م ده‌گوزه‌رێت له هه‌رێمى كوردستان، 'ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆى زیاتر بكه‌ین".
ئەندام مەکتەب سیاسییەکەی یەکێتی باس لەوەش دەکات کە به‌رده‌وامى گفتوگۆكان ناكاته ئه‌وه‌ى یه‌كێتى نەیهوێت حكومه‌ت پێكبهێنرێت یاخود پێكهێنانى دوابكه‌وێت، به‌ڵكو "یه‌كێتى داواى هه‌یه و مافى هه‌یه، تا یه‌كێتى نه‌گاته ئیستحقاقى خۆى گفتوگۆكان پێویست و به‌رده‌وام ده‌بن".
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك لیستى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌ڕله‌مانى كوردستان و پێكهێنه‌رى كابینه‌ى نۆ، له 18ى شوباتى 2019، ڕێكه‌وتنێكى چوار ساڵى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به نوێنه‌رایه‌تى ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن واژۆكرد.
بەپێی رێککەوتنەکە پشکی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا بریتی دەبێت لە؛ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى چاكسازى، وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی و بازرگانی و پیشەسازى، كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئاوەدانكردنەوە، هەروەها سەرۆكی سندوقی داهاتە نەوتییەكان، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگه، جێگری وەزیری ناوخۆ، دوو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە دەرەوەی وڵات، بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی دیوانی هەموو ئەو وه‌زارەت و دەستانەی كە گۆڕان وەریدەگرێ له‌گه‌ڵ بریكاری وەزیری پەروەردە.
سه‌عدى پیره ده‌رباره‌ى وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه، كه وه‌ك پشكى گۆڕان له كابینه‌ى نۆ دانراوه، وتی: "یه‌كێتى كێشه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان نییه، ئێمه ئیستحقاقى خۆمان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه ماون و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌و وه‌زاره‌تانه نیه، كه یه‌كێتى به ئیستحقاقى خۆى بزانێت."
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد، "بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى به‌پێى ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ى كه تهعریفكراوه، ده‌بێت له واقعیشدا هه‌بێت و یه‌كێتى له وه‌زاره‌ته، ئابورى و بازرگانى و داراییه‌كان و وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، له پێشمه‌رگه، ناوخۆ، ئاسایش، په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه هه‌بێت، هەروەها ڕوڵى هه‌بێت له ڕوداوه‌كانى ناوچه‌كه و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان، كه تائێستا جێبه‌جێنه‌كراوه."
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى و یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان، پیره وتی: "تائێستا هیچ پۆستێك له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه وه‌رنه‌گیراوه و یه‌كێتى نازانێت چى وه‌رده‌گرێت و هێشتا له‌گفتوگۆى به‌ده‌ستهێنانى حه‌قى خۆیدایه، هه‌ركات پۆسته‌كان به‌ده‌ستهاتن زۆر ئاسان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه،" ده‌شڵێت: "تائێستا پۆسته‌كان وه‌رنه‌گیراون تا له‌ناوخۆى یه‌كێتى شه‌ڕى له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و قسانه ڕوتن و ناچنه گیرفانه‌وه و سه‌ركردایه‌تى یهكێتىش له‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نۆ به‌م نزیكانه كۆده‌بێته‌وه."
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەکێتی هەن و پێویستە ئێمە لەگەڵ هەموویان دانوستاندن بکەین و ئەمەش کێشەیەکی روونە. بەڵام ئێمە رێککەوتووین لەسەر چوارچێوەیەک بۆ چۆنیەتی پێکەوە کارکردن. شەڕەکە ئێستا لەناو یەکێتیدایە لەسەر ئەوەی کێ چ پۆستێک وەردەگرێت."